بە هۆی ناکۆکی دوو کۆمپانیاوە بەرهەمهێنانی نەوتی حەسیرە وەستاوە

لڤین:

بەھۆی ناکۆکی دوو کۆمپانیای گواستنەوە و بەرھەمھێنانی ٣٣ ھەزار بەرمیل نەوتی حەسیرە وەستاوە، ئەو کۆمپانیایەیە پێشتر نەوتی کێڵگەکەی گواستووەتەوە هەرچەندە تەندەرەکەی بۆ دەرنەچووە بەڵام کارەکەی پێدراوەتەوە.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی یاسایی ئەو کۆمپانیایە تەواوبوو، کەکاری گواستنەوەی نەوتی حەسیرەی دەکرد. ئامادەکاری بۆ پرۆسەی تەندەرین کرا، دوای ئەنجامدانی تەندەر. کار بەو تەندەرە نەکرا، درایەوە ھەمان کۆمپانیای پێشوو بە نرخی ١٩.٥ دۆلار بۆ گواستنەوەی یەک تەن نەوتی حەسیرە بۆ بۆری نەوتی خورمەڵە، کە پێشتر ٢٧ دۆلار بوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردووە “بەھۆی ناڕازی بوونی سایەق تانکەرەکان و ئەو کۆمپانیایانەی کەدەڵێن: ئامادەین بە کەمتر لەو نرخە باری بکەین چوار ڕۆژە پرۆسەی گواستنەوەی ٣٣ ھەزار بەرمیل نەوتی حەسیرە ڕاگیراوەو ئێستاش بەرھەمھێنان وەستاوە.”

عەلی حەمەساڵح روونیشیکردووەتەوە “نزیکەی ١٣٠٠ سایەق تانکەری گەرمیان لە گواستنەوەی ئەم نەوتەدا کاردەکەن، ئەمڕۆ دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ سایەق تانکەرەکان بەڵێنی ئەوەمان پێدان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و ئەنجومەنی وەزیراندا کاری جدی بکەین، کە بەشێوەی یاسا ئەم گرفتە چارەسەر ببێت”.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند:  دوو رێگا هەیە بەپێی تەندەر بدرێتە ئەو کۆمپانیای کەمترین نرخ لێدەدات و مەرجی یاسایی تێدایە، رێگای دووەمیش حکومەت خۆی پرۆسەکە بەڕێوە ببتات و ئەو سایەق تانکەرانەی ئێستا کاردەکەن لە کاری خۆیان بەردەوام بن و بۆ گواستنەوەی ھەر تەنێک ٢٤ ھەزار دیناریان بۆ ئەژمار بکرێت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button