لەهەولێر 54 شوێنی کارکردن داخران

لڤین:

لە هەولێر 54 چێشتخانە و کافتریا و چایخانە و فرۆشگای مەی فرۆشتن لەلایەن قایمقامیەت و شارەوانییەوە داخران.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر بەھەماھەنگی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و بەڕێوەبەڕایەتی گشتیی گەشتوگوزار، لەناو شاری ھەولێر (54) چێشتخانە و کافتریا و چایخانە و فرۆشگای مەی فرۆشتنیان بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیار و راسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەلێر داخست.

ئەوش دوای ئەوەهات کە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر ژمارەیە بڕیاریدا بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەوەس وتی لە ژێر رۆشنایی بەیانی ژمارە(12)ی ساڵی2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارانەی دەرکردووە.

پارێزگای هەولێر لەوبارەیەوە رایگەیاند: نێرگەلە کێشان لەتەواوی ڕێستورانت و کافی و یانەکان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بۆیە لێرەوە جارێکی تر ئاگاداری خاوەنی سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەینەوە، پابەندی بڕیار و ڕێماییەکان بن، بە پێچەوانەوە ھەر شوێنێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و شوێنەکەی بۆ ماوەی یەک ھەفتە دادەخرێت و سزای پێبژاردنی بۆ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button