میران محەمەد: لامەرکەزی پارێزگاکان بابەتێکی ستراتیژی حوکمڕانیە

لڤین:
ئەندامێکی مەکتەبی سیسی یەکێتی رایگەیاد، چارەسەری کێشەکان لە دیدی یەکێتیەوە تەنها لە بەغدادە، بەڵام لەهەمووی گرنگتر جێبەجێ کردنی رێککەوتنە و بە پێویستیشی دەزانێت لامەرکەزی پارێزگاکان جێبەجێ بکرێت.
میران محەمەد، ئەندامی مەکتەنی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی رایگەیاند : لەم چەند مانگەی رابردوودا هەموو یەکێتی و بەتایبەت هاوسەرۆکان بە تەواوی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان لە هەوڵدابوون بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
ئەو روونیکردەوە “چارەسەری کێشەکان لە دیدی یەکێتیەوە تەنها لە بەغدادە، بەڵام لەهەمووی گرنگتر جێبەجێ کردنیەتی، چونکە پێشتر لە بودجەی ساڵانی رابردوودا رێککەوتن هەبووە و پابەندبوون نەبووە ئەمجارە بەشێک لە داهاتی گومرگەکانیشی دەچێتەسەر کە ئایا هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا پابەند دەبن؟”.
دکۆتر میران ئەوەشی وتوو : بەشێک لەو فشارانەی حکومەت هاندەدات بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغداد داواکاری یەکێتی و جەماوەرە فراوانەکەیە بۆ لامەرکەزی پارێزگاکان.
ئەو دەشڵێت: لامەرکەزی پارێزگاکان بابەتێکی ستراتیژی حوکمڕانیە کە پەیوەندی نەک تەنها بە بودجە بەڵکو بە کۆی سیستمی سیاسی و کارگێڕی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و بەبێ جێبەجێکردنی دەرفەتی بوژانەوەی ئابوری لەدەستدەچێت تەنانەت ئەگەر بەغداد بودجەش بنێرێت.