مستەفا کازمی: بەرهەم ساڵح هاوپەیمانمە و پێکەوە کار دەکەین

لڤین:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەبارەی پەیوەندیەکانی له‌گه‌ڵ كورد وتی خه‌باتی كردووه و سەرۆک کۆماری عێراقی بە هاوپەیمانی خۆی ناوهێنا وتیشی، لە ئێستادا پێویستیان بە هێزیز شەڕکەری ئەمریکا نەماوە.
مسته‌فا كازمی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان لە وڵاتی سعودیە رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی له دیالۆگی ستراتیژی ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكایه، له‌ئێستادا عێراق له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش ئه‌زمونێكی هه‌یه و پێویستی به هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكا نیه، به‌ڵام زۆر پێویستی به هاوكاری هه‌واڵگری و مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئێستادا په‌یوه‌ندیه‌كان به‌سه‌رده‌مێكی زێڕیندا تێده‌په‌ڕن، سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئاسته‌نگه‌كان.
ئەو ئاماژەی بە پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ سەرکردایەتی کورد لە هەریمی کوردستان کرد وتی “من له‌ساڵانی هه‌شتاكان له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی كورد ژیاوم، یه‌كێك بوم له‌و گه‌نجانه‌ی كه شانبه‌شانیان خه‌باتم كردووه، په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوییم له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و برام مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌یه، په‌یوه‌ندیه‌كی مێژویی نایابم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م، سه‌رۆك كۆمار هه‌یه، هاوپه‌یمان و هاوڕێمه، پێكه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان”.