تەندروستی سلێمانی 15 ڕێنمایی بۆ خۆپارێزی بڵاو دەکاتەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی 15 ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لەڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە.
ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لەڤایرۆسی كۆرۆنا:
1 – بەستنی دەمامك بەتایبەت لەكاتی چوونە دەرەوە و شوێنە قەرەباڵغەكان.
2 – شووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابون بەشێوەیەكی بەردەوام بەلایەنی كەمەوە لە 20 چركە كەمتر نەبێت.
3 – پاكژكردنەوەی دەستەكان بەجێلی كهولی كە ڕێژەی كهولەكەی لە 60% كەمتر نەبێت.
4 – دووركەوتنەوە لەتەوقەكردن لەگەڵ كەسی بەرامبەر.
5 – دووركەوتنەوە لەدەست لێدانی دەم و لووت وچاو.
6- دووركەوتنەوە لەئاژەڵی كێوی و بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەستی لێ نەدرێت.
7- دووركەوتنەوە لەبەشداری كردن لەچالاكیە كۆمەڵایەتیەكان وەك ئاهەنگ و كۆڕ و كۆبونەوە و مەراسیمەكان.
8- بەكارهێنانی كلێنیكس لەكاتی كۆكە و پژمین و دواتر فرێدانی بۆ ناو سەبەتەی خۆڵی سەرداپۆشراو.
9- دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و مانەوە لەماڵەوە بەپێی توانا.
10- خۆبەدوورگرتن لە تووشبووان یان ئەو كەسانەی نیشانەی تووشبوونیان تێدا دەركەوتووە.
11- دووركەوتنەوە لەترس و شڵەژان چونكە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرگری لەش.
12- ڕاگرتنی گەشتكردن بۆ وڵات و ناوچانەی كۆرۆنای تێدا بڵاوبۆتەوە.
13- بەردەوام هەوا گۆڕكێ لەماڵ و شوێنی نیشتەجێ بووندا بكرێت.
14- بەبێ بەكارهێنانی كەلوپەلی خۆپاراستن هەڵسوكەوت لەگەڵ ئاژەڵ و باڵندەی كێوی و ماڵی مەكە.
15- لەكاتی نەخۆشیدا سەردانی نزیكترین دامەزراوەی تەندروستی بكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ڕێنمایی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی