لە هەولێر خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر گردبوونەوە

لڤین:

خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر لە شاری هەولێر گردبوونەوە و داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵ و حكومەتی هەرێم دەكەن گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیەكانی بەخێوەكردنی پەلەوەریان بۆ چارەسەر بکەن.

خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر لە گردبوونەوەکەدا ڕایانگەیاند، بەرزبونەوەی نرخی مریشك  هۆكارە سەرەكییەکەی بەزبوونەوەی نرخی پێداویستیەكانی بەخێوەكردنی پەلەوەرە، ئاماژەیان بەوەشکرد سەرجەم پێداویستییەكان بەخێوكردنی پەلەوەر لە 35% بەرزبوەتەوە و ئەوەش بۆتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی مریشك و خواست لەسەری كەمی كردووە بۆیە بەشێكی زۆر لە كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر داخراون.

خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر، داواشیان لەوەزارەتی كشتوكاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان کرد ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button