نەنكی ئۆباما کۆچی دواییکرد

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی سەنگەر سەید قادر
نەنكی یاسای ئۆباما لە كینا كۆچی دوایكرد و ئۆبا باسی هەوڵ و ماندوو بوونەكانی نەنكی دەكات لە پەوەردە كردنی باوكی دا تا ئەوكاتەی دەرفەتی خوێندنی لە زانكۆیەكی ئەمەریكا بۆ دەرەخسێت و كۆچ دەكات.
– ئەگەر ئۆبا كورد بوایە ئێستا گوندەكەی خۆیانی بە پارەی تاڵانی دەكڕی و خەڵكەكەی دەردەكرد و پەرژینێكی بەرزی تێدا دروست دەكرد و چوار پێنج ڤێلای بۆ شەوی سور و ڕابواردن تێدادا دروست دەكرد.
– بیرم هاتەوە نەنكیشی دەكرد بە ڕاوێژكاری خۆی بۆ كاروباری بۆشای گەردون و ناسا، پوریشی ئۆفیسێكی دەبوو بۆ ئەوەی خەڵك بۆ ڕەشوەدان بۆ وەرگرتنی زەوی و پرۆژە و قاچاخچێتی بچنە ئەو ئۆفیسەی مێردی پوری..
– ئەوەی دیكەی بۆخۆتان جێدەهێڵم كە ئەندامانی خێزانەكەی دەبوون بەچی….؟
