تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو هەڵاتبوو.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێك لەمەوبەر لەسەر كێشەی هۆڕن لێدانی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردوو هەڵات .
پۆلیس ئەوەشی راگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەكەی كە تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا .
پۆلیس راشیگەیاند: لە ئێستادا تۆمەتبار (د ، خ ، ح )لەدایكبوی 1996 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .”.