وەرگرتنى ڤیزاى ئێران گۆڕانکاری بەسەرداهات

لڤین:

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە بە نیازی گەشتکردنن بۆ ئێران به‌وه‌ی كه‌ وەرگرتنی ڤیزا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند لە ڕۆژی شەممەوە داواکاری وەرگرتنی ڤیزای ئێران دەستپێدەکاتەوە.

لەو ئاگاداریەدا کە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانیش بڵاوی کردووەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، پێشتر لە سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی ڤیزای ئێران پێویست بوو داواکار پشکنینی کۆرۆنا بکات ئەوکات ڤیزای پێدەدرا، بەڵام لەئێستادا دەتوانن داواکاری ڤیزای ئێران پێشکەش بکەن بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.

ئەوشی روونکردووەتەوە پێویستە  تا کاتی چوون بۆ دەروازە سنوریەکان پشکنین ئەنجام بدرێت بەو مەرجەى نابێت (72) کاتژمێر تێپەڕبووبێت بەسەر پشکنینەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button