قایمقامیەتی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات لە بوونی چەتە و رێگر
لڤین:
قائیمقامیه‌تى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و هاوڵاتیانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه سه‌رقاڵى كڕینى ئاسنن تووشى هه‌ر گرفتێك بون به‌خێرایی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه.
قائیمقامیه‌تى چه‌مچه‌ماڵ، ئاگاداری سەرجەم پیشەوەر و کڕیارانی ئاسن دەکاتەوە “لەسنوری قەزای چەمچەماڵ کە ماوەیەکە بە بیانووی ئاسن و فافۆن لە گوندەکانەوە تەلەفۆن دەکرێت بۆ کڕینی ئاسن، دوای سەردانی شوێنەکە لەلایەن کەسانی چەتە و ڕێگرەوە هەوڵی لێسەندی پارە و ئۆتۆمبیلی کڕیارکە دەدرێت” .
له ئاگاداریه‌كه‌دا هاتووه، داوا لە دانیشتوانی سنورکەمان دەکەین لەکاتی هەر ڕووداوێکی لەو شێوەیەدا لەسنوری هەر ناحیەیەک بوون پەیوەندی بە هێزەئەمنیەکانی ناحیە یان بەڕێوەبەری ناحیەوە بکرێت هەروەها دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ یان JCC بکەن ، بۆ ئەو مەبەستەش هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو کەسانەدان و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوه.