ئەمریکا و عێراق گفتوگۆیان لەبارەی گۆڕینەوەی داواکراوانی نێوانیان کرد
لڤین:
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد گفتوگۆیان لەبارەی ئاڵوگۆڕی داواکاراوانی نێوانیان کرد.
فایەق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ماتیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد، رایگەیاند گفتوگۆیان لەبارەی ئاڵوگۆڕی ڕادەستکردنەوەی داواکراوان بە دەسەڵاتی دادوەری و پشتگیریکردن لە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعشیان کردووە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،هەردوولا باسیان لە هاوکاریی دادوەریی نێوان وڵاتەکانیان کردووە لە گۆڕینەوە و ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داوایان دەکرێت.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا باسیان لە پشتیوانی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (uitatd) کرد کە ئەرکی کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانەکانی چەکدارانی داعشە.