ئەو کچەی بە تەقەی خۆشیی برینداربوو گیانی لەدەستدا

لڤین:

ئەو کچە پەنابەرەی لە ئێوارەی ٢٠ی ئەم مانگە، بەهۆی تەقەی خۆشییەوە برینداربوو گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی دهۆک، ڕایگەیاند، ئایجان عەبدولڕەحمان، تەمەن ١٥ ساڵ، پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان و نیشتەجیی کامپی دۆمیز لە سنووری پارێزگای دهۆک، کە ئێوارەی ٢٠ی ئەم مانگە لە جەژنی نەورۆزدا بەهۆی تەقەی خۆشییەوە فیشەکێک بەر سەری کەوت و برینداربوو، لە دوای مانەوەی چوار شەو لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدا ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە لە شاری دهۆک، گیانی لەدەستدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button