نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی

لڤین:

دوای ناڕەزایی هاوپەیمانی فەتح لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و هەڕەشەکردنیان بۆ ئەوەی دەنگ نادەن بە پڕۆژە یاسای بودجە ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئازار نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕیدراو دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیو و 100 دۆلار بە 144هەزار و 500 دینار لە بازاڕی سلێمانی مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ ئێوارە دۆلار لە بازاڕاکانی بەغداد گەیشتە 143 و 250 دینار و لە سەرجەم شارەکانی دیکەش لە عێراقدا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button