وەزیری تەندروستی: رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا دوو هێندە زیادیکردووە

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم رایگەیاند ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا زۆر زیاد بووه و ڕێژه‌ی تووشبوون ئه‌مڕۆ گه‌یشته ٪10.3ی ئه‌وانه‌ی پشكنینیان بۆ ده‌كرێ.
سامان بەرزنجی، ڕایگەیاند ” ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی تۆماركراوه دوو هێندی ڕێژه‌ی سنورداری تووشبوونه، كه پێویسته له ٪ 5 زیاتر نه‌بێت”.
ناوبراو پێشبینی ده‌كات رێژەکە زۆر زیاتریش بێت بەهۆی ئەو قەرەباڵغیەی لە رۆژانی پشودا دروستبووە و دەشڵێت: نیگه‌رانین له‌وه‌ی پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كان په‌یڕه‌و ناكرێت، به‌داخه‌وه به‌بێ ماسك و قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن، هۆی خێراتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت.