لە رووداوێکی هاتووچۆدا 13 کەس برینداربوون
لڤین:
وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا 13 کەس برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند: دوانیوه‌ڕی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له‌ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری کیا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی تویوتا دەبڵ له‌سه‌ر رێگای گرشین – سحێلا 13 کەس برینداربوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.