لەبارەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 بڕیاردرا

لڤین:

سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە وەڵامی داونەته‌وە کە 40 رۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەشی راگەیاندووە، بە پێشخستنی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19ی مانگەوە بۆ 5ی حوزه‌یرانی 2021.

دەقی راگەیه‌ندراوەکەی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان

سڵاو و رێز قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز:

لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئیجابی وەڵامی داینەوە کە 40 رۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، ئەوەش بە پێشخستنی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19 ی مانگەوە بۆ ٥ ی ٦ ی ٢٠٢١ پاش دەستپێکردنەوەی دەوام بە نووسراوی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانەوە گشتاندنی پێدەکەن، لیژنەکەی وەزارەت مەنهەج تحدید دەکات تەنها بۆ وەرزی دووەم بە جۆرێک کە گونجاو بێت لە گەڵ رۆژانی خوێندنی وەرزی دووەم .

تاقیکردنەوەکانی وزاریش لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت.

عبدالسلام دۆلەمەری

سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا – پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢١/٣/٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button