لەسەر پولەكەی پاپا پەرلەمانتارێكی كورد لە توركیا دادگایی دەكرێت
لڤین:
نوسینگەی داواكاری گشتی ئەنقەرە دەستی كرد بە لێكۆڵینەوە لەپەرلەمانتارێكی هەدەپە لە شاری ئاگری باكوری كوردستان لەسەر لێدوان لەبارەی ئەو پولەی لە هەرێمی كوردستان بۆ هاتنی پاپا فرانسیس چاپكرابوو.
داواكاری گشتیی ئەنقەرە، بە تاوانی “بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەی تیرۆریستی” دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد لە بەردان ئۆزتورك، پەرلەمانتاری ئاگریی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك (دەبەپە) لە ناوچەكە.
نوسینگەی داواكاری گشتی ئەنقەرە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە قسەكانی لەسەر چاپكردنی پولی یادەكە كە گوزارشت لە نەخشەی كوردستان دەكات، لە ناویشیاندا چەند پارێزگایك لە توركیا دیاری كراوە لەو پولەدا.
ئەوەش هاتووە “ئۆزتورك لە هەدەپە بە پێی ماددەی 7/2 لە یاسای دژە تیرۆر ژمارە 3713 دا، لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت” لەبەرامبەردا ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاندبوو: ئەو پولەی بۆ سەردانی پاپا ئامادە كراوە، نەخشەی كوردستانی لەسەرە كە هێمای جوگرافیای كوردستان و میزۆپۆتامیایە”