قوباد تاڵەبانی:

 هیچ پێشنیارێکی باشتر لە رێکەوتنەکەی حکومەتی هەرێم و بەغدادتا ئێستا نییە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند ئەو دەقەی هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەری رێکەوتوون و خراوەتە یاسای بودجەوە باشترین دەقە و هەرێم و بەغداد دەتوانن جێبەجێی بکەن.

قوباد تاڵەبانی بە ناوەندی هەواڵی نیشتیمانی عێراق  ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی باشتر نیە بۆ ئەو پێشنیارەی کە تایبەتە بە پشکی هەرێم و لەناو پرۆژە بودجەکەدا هەیە.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی رەتیکردەوە نەوتی هەرێم بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بە تورکیا فرۆشرابێت و دەڵێت ئەوەی هەیە تەنها رێکەوتنە بۆ گواستنەوە  وفرۆشتنی نەوتی هەرێم لە رێگەی تورکیاوە.

تاڵەبانی وتیشی، ئەگەر نەوتی هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت پێویستە کۆمپانیاکەی نیشتیمانی فیدراڵی بە بازاڕکردنی نەوت دروستبکرێت بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان ئەندامیان تێداهەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button