دۆلار جارێکی تر بۆ نزمترین ئاستی ئەمساڵی دابەزی

لڤین

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەزین و ئەمشەو جارێکی تر دابەزی بۆ 147 هەزار و 500 دینار.

نرخی دۆلار لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک لە سەرەتای هەفتەوە 100 دۆلار بوو بە 150 هەزار دینار، ئەمەش یەکەمجار بوو لەمساڵدا بگاتە ئەو نرخە.

هەر ئەمڕۆ لەدوای کاتژمێر ٦ی ئێوارە و دوای داخستنی بازاڕ جارێکی تر نرخی دۆلار دابەزیی و 100 دۆلار بوو بە 147 هەزار و 500 دینار.

بانکی ناوەندی عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و هاوتاکردنەوەی لەگەڵ نرخی فەرمی خۆی کە 100 دۆلار بەرامبەر 132 هەزار دینارە، ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بە وتەی شارەزایان وادەکات دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ و نزیکببێتەوە لە ئاستی فەرمی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button