لەنێوان ڕادەست کردنی نەوت و لێسەندنەوەی دا !

لڤین

ئەحمەد حاجی رەشید

لەدوای دەرکردنی هەردوو بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە بەرواری (  ٢٠٢٢/٢/١٥) به هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غازی هەرێم و بڕیاری دادگای ناوبژیوانی ژوری بازرگانی پاریس ناسراو بە (ICC) لە بەرواری ( ٢٠٢٣/٣/٢٥) کە هەردوو سکاڵاکان لە ساڵەکانی (     ٢٠١٢ ) و (    ٢٠١٤) تۆمار کرابوون ،
دواجار نەوت وپرۆسەی بەبازاڕکردنی نەوت کەوتنە ژێر دەسەڵات و هەژموونی حکومەتی عێراق و ئەم پرۆسەش بەویستی بەرپرسانی هەرێم نەبوەو بەخۆشی خۆشیان نەیانکردوە و ئێستەشی لەگەڵ بێت هەر خەریکی ملە جەڕەن و بەقاچاغی لەناوخۆ ودەرەوە خەریکی فرۆشتنی نەوت و جەوتن .

بۆیە ئێوە نەوتان ڕادەست نەکردوە بەڵک و بەزۆر و بەبڕیاری دادگا لەدەستان سەنراوەو کەسیش ناوێرێت بەئاشکرا لێتان بکڕێت ئەگینا نەک نەوتەکە بگرە بیرو ئەرزو ئامێرو شاخ و هەردوو و ئاوی  وڵاتیشتان دەفرۆشت .

هەربۆیە کۆیلەکانتان لەوە تێبگەیەنن کاتێک ئێمە دەمانوت نەوت ڕادەست بکەن ، دەمانویست بەکەرامەتەوە دانوستانی لەسەر بکەن و بیکەنە کارتی دانوستان تا داهاتاکەی ببێتە خێرو خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان ، نەک ببێتە بەڵاو لەبری ئەوەی ببێتە نیعمەت کردتان بە نیقمەت .

بەڵێ ئێمە دەمانوت و بە جورئەتیشەوە دەمانوت نەوت ڕادەست بکەن ، تاکار لەکار نەترازاوە و بەزۆر لێتان نەسنراوە ،بەڵگەشم بۆ ئەم قسەیەم لەساڵی ٢٠١٩ بەنامەیەکی فەرمی سەرۆک کۆمار  دکتۆر بەرهەم احمد صالح و سرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوکات وسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێستەم ئاگادار کردبوو کە نەوتەکەتان لەدەست دەسەنن ولەواڵەکەی خۆشمدا نامەو (مژکرە) کەم بڵاو کردەوە بۆ بەردیدی خەڵک و هاوڵاتیان.

هەرئێمە نا :
برێت مەکگۆرک لەسەردانێکیدا بە سەرکردایەتی کوردی وتبوو ئێوە کێکێکی بچوکتان هەیە وەرن لەگەڵ کێکێکی گەورەی عێراقدا تێکەڵی بکەن و زۆرترین داهات بەدەست بهێنن کەمەبەستی نەوت بوو کە هەرێم نزیکەی (٥٠٠) هەزار بەرمیلی هەناردە دەکرد لەڕۆژێکدا کە بەنیوە قیمەتیش دەیفرۆشت بەڵام عێراق زیاتر لە (٣) ملێۆن بەرمیلی هەناردەکرد لەرۆژێکدا وبەنرخی بورسەی جیهانی دەفرۆشرا .

بەڵێ بەقسەی ئەویشتان نەکرد بۆیە لەریفراندۆمدا بەدەمتانەوە نەهات و سەرنجام ٥١٪ خاکی کوردستانتان لەقومارێکی گەورەدا دۆڕاند.

هەرئەویش نا:
دکتۆر عادل عبدالمهدی لەکابینەکەی خۆیدا لەڕێگەی سەرجەم فراکسیۆنانەوە تەکلیفی دەکردو دەیوت بەبەرسەکانی هەرێم بڵێن تەنهارۆژانە (١٠) هەزار بەرمیل رادەست بکەن با بەهانەی هێزە شییەکان نەمێنێت و توشی گرفتان نەکەن  بەڵام بەقسەی ئەو دڵسۆزەی کوردتان نەکرد .

بەڵێ نەوت بەدەستی ئێوە لەنیعمەتەوە کرا بەنیقمەت  ئەگینا پێش دەرهێنانی نەوت  بوجە نەهاتن لە عێراقەوە هەرباسی نەبوو بەڵک و تا پێش هەناردەی نەوتەکەتان زیاتر لە (١٠٠) ملیار دۆلاری کاش هاتبوە هەرێم  و خۆش گوزەرانی باڵی راکێشابوو بەسەر هەرێمدا.

بەڵێ ئێمە بووین دەمانوت نەوت رادەست بکەن و بیکەنە خاڵی شەراکەت و دانوستان لەگەڵ عێراقداو هەراج فرۆشی مەکەن و بەخەیاڵتان بە هەرزان بیفرۆشن بە ئیسرائیل و دەوڵەتە ئەقلیمیەکان و دەوڵەتە زلهێزەکان بۆ بەستهێنانی پشتگیری سیاسی ، کەبینیمان لەڕیفراندۆمدا چەند بەهاناتانەوە هاتن .

بەڵێ ئێمە بوین دەمانوت نەوت ڕادەست بکەن چونکە ئێمە هەرێمێکن لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدڕاڵیدا ، دەستورێکمان هەیەو  دراوسێ خانوو نین کەئەگەر نەگونجاین خانوەکە بەجێبهێڵین و بڕۆین ،یان ئێوە وا بیرتان دەکردەوە کە دەیخۆن تائەوکاتەی زۆرتان بۆ دێت و بارگەوبنەتان دەپێچنەوەو دەچن بۆلای پارە دزراوەکانتان ، کەدڵنیابن رۆژێک دێت ئەو وڵاتانە بەهانەتان پێدەگرن و موڵک ماڵتان حیجز دەکەن و موفلیس لێی دەردەچن .

بۆیە حەزم دەکرد خۆتان کۆیلەکانتان تێبگەیەنن بائێمە بۆیان باس نەکەین هەرچەندە کۆیلە حەزی لەخۆری ئازادی و دەوڵەتی دامەزراوەو سوپای نیشتیمانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی نیەو بۆیە ئیوە بەقسەی ئێمەتان نەکرد کە نەوت ڕادەست  بکەن بەدانوستانێکی شەرەف مەندانەو شەفافانەو داتای ورد  بەڵک و بە ……….. لێتان سەنراوە ، ئەگینا  ئێوە پیاوی ئیدارەدانی دەوڵەت و مەملەکەت نین ، ئێوە پیاوی دەست بەسەراگرتنی موچەو وسەرانەسەندن و ڕاو ڕوت و مەحاویلە تەقاندنەوەو و سەد و بەنداو تەقاندنەوە و ئاودیوکردنی ئامێری کارکردن و ئاودیوکردنی کەرەستەی سەدو بەنداو ،هێنانی کچە مۆدێل و دەرمانی بەسەرچوو و هەڕاج فرۆشی نەوت و جەوت و،فەرزکردنی شەراکەتی ٥١٪ پرۆژەکان و هێنانی دەستی داگیرکەرو  چی و چین .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button