لە ئێران ساڵی رابردوو ٧٩١ کەس لە سێدارەدراون

‌لڤین

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤دا ژمارەی لە سێدارەدان بەراورد بە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا ٢٣ حاڵەت زیادی کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٧٩١ هاووڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون کە ٢٥یان ژن و دوو تاوانباری منداڵ بوون، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو زیاتر لە ٣٣% زیادی کردووە.

ماڵپەڕی هەرانا کە تایبەتە بە چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بڵاوی کردەووەتەوە” کە لە مانگی کانوونی دووەمی(ژانویە) ی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی رابردودا، لقی قەزایی ئێران زۆرترین حوکمی لەسێدارەدانی تۆمار کردووە . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بە گشتی ٨٦ کەس لە سەرتاسەری ئێران لەم مانگەدا لە سێدارە دراون.

بەدواداچوونەکانی هەرانا سەبارەت بە دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ تا مانگی یەکی ٢٠٢٤ دەریدەخەن کە ژمارەی لە سێدارەدانەکان بە بەردەوامی زیاتر بووە.

بەگوێرەی ئامارەکانەی(هەرانا) لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٤( مانگی یەک) لانیکەم ٨٦ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون و هەروەها لەم ماوەیەدا ٣٥ کەس حوکمی سێدارەیان بۆ دەرچووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ لانیکەم ٦٣ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون و ٢٣ کەسیش حوکمی لە سێدارەیان بۆدەرچووە، واتە ژمارەی لە سێدارەدراوان ٢٣ کەس لەمساڵدا زیادی کردووە.

بەپێی ئاماری ساڵانەی هەرانا، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٧٩١ هاووڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون کە ٢٥یان ژن و دوو تاوانباری منداڵ بوون، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو زیاتر لە ٣٣% زیادی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button