دەستەی دەستپاکی عێراق بڕی 232 ملیۆن دینار لە بەرپرسێکی بانکی دەسەنێتەوە

لڤین

دەستەی دەستپاکی بڕی 232 ملیۆن دیناری لە یاریدەدەری بەرێوەبەری لقێکی بانکی رافیدەین گەڕاندەوە کە لە ژێر ناوی کرێی باڵەخانەی “ئەلماس” سپیکردبوەوە، ئەو بەرپرسە بانکییەش بۆ ماوەی 15 ساڵ زیندانی دەکرێت.

دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی 177 هەزار دۆلاری ئەمریکی گەرێندرایەوە بۆ بانکی رافیدەین کە هاوتای 232 ملیۆن دینارە، ئەویش دوای ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر بە یاریدەدەری بەرێوەبەری لقی خالیدییەی بانکی رافیدەین گیرایە بەر.

ئەوەشخراوەتەڕو، لە رۆژی 25ی مانگی (ئاب/8)ی ساڵی 2022 دادگای تاوانەکانی رەسەفا بریاریدا دەستبگرێت بەسەر موڵکی ئەو باڵەخانەکە و گەڕاندنەوەی بۆ بانکی رافیدەین، هەر بەپێی بڕیاری دادگاکەش ئەو پارەیە بەبێ ئاگاداری دادگا خەرجناکرێت.

لە راگەیەنراوی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی، بەبڕیاریئ دادگا یاریدەدەری بەرێوەبەری لقی خالیدییەی بانکی رافیدەین بۆ ماوەی 15 ساڵ زیندانی دەکرێت و بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت، ئەویش بە پشتبەستن بە ماددەی 36ی یاسای سپیکردنەوەی پارەی ژمارە 39ی ساڵی 2015.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button