لە سنوری چەمچەماڵ ١٣ كەس برینداربوون
لڤین
ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ – سەنگاو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداو و بەهۆیەوە ١٣ كەس برینداربوون كە ١٠ كەسیان ژن و منداڵن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ – سەنگاو، لەنێوان گوندی قەرەتامۆر و سەربازگەی مەنیلە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ستریك قەمەرە و پیكاب نیسان، بەیەكیانداداوە و بەهۆیەوە ١٣ كەس برینداربوون، كە پێكهاتوون لە پێنج ژن و سێ پیاو و پێنج منداڵ.