گەشتکردن بۆ ئێران لە دەروازەی باشماخەوە ڕاگیرا

لڤین

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، تا چوار رۆژی دیکە گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە خاکی ئێرانەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم ئەو گەشتیارانە دەکەین کە بە ئۆتۆمبیلی خۆیان دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ وڵاتی ئێران لەئێستادا گەشتکردن بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە تا بەرواری 12 ی شوبات راگیراوە.

هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەبۆنەی یادی ڕۆژی 22 ی بەهەمەنەوە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشووە بۆماوەی چوار رۆژ.

ئاشکراشیکرد، گەشت کردن بەبێ ئۆتۆمبیل ئاساییە و هاتووچۆی بارهەڵگر و بازرگانی رانەگیراوە و ئاسایی بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button