ئەمریکا چەک و تەقەمەنی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

لڤین

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو فڕۆکەی بارهەڵگر چەک و پێداویستیی سەربازیی لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

ئەمریکا بە دوو فڕۆکەی بارهەڵگر چەک و پێداویستیی سەربازیی رەوانەی بنکەی سەربازیی خرابەلجیر لە باکووری حەسەکە دەکات.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پێگەی هێزەکانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، دوو فڕۆکەی بارهەڵگر چەک و پێداویستیی سەربازی و لۆجستیی رەوانەی بنکەی سەربازیی خرابەلجیر لە باکووری حەسەکە کردووە.

راشیگەیاندووە، هاوکات کاروانێکی سەربازیی چەک و پێداویستیی سەربازی و لۆجستی، کە پێکهاتبوو لە 80 بارهەڵگر، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بنکەکانیان لە حەسەکە و دێرەزۆر لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کراوە.

ئەوەشی راگەیاندووە، 25 بارهەڵگریان بەرەو بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی عومەر رۆیشتوون و هاوکات لەگەڵ رۆیشتنی ئەو کاروانە سەربازییەدا و بۆ پاراستنیان لە ئەگەری هەر هێرشێک، فڕۆکەی سەربازی و هەلیکۆپتەری جەنگیی هێزەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕانەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button