چەند ئەفسەرێکی میتی تورک بە چاوساخی پارتی سەرقاڵی سیخوریکردنن لە باڵەکایەتی

سەرۆکی حزبێکی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زانیارییان بەدەست گەیشتووە مانگی ڕابردوو چەند ئەفسەرێکی دەزگای میتی تورک هاتوونەتە ناوچەی باڵەکایەتی بەمەبەستی سیخوریکردن .

کارۆخ سەید رزگار، سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، چەند ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری میت لە بەرواری ١٠ـی مانگی ڕابردوو، هاتونەتە سنووریی باڵەکایەتی لەگەڵ چەند ئۆتۆمبێلێکی زێرەڤانی پەدەکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستیان گەیشتووە، ئەو ئەفسەرانە هاتوون بۆچاودێریکردنی ناوچەکە تاوەکو جمووجوڵەکانی پارتیی کرێکاران کوردستان (پەکەکە) لەو ناوچەیە دیاریی بکەن .

ئەمە لەکاتێکدایە زۆرینەی جموجۆڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چاوساخی حزبی پەدەکەیە لە هەرێم و دەزگای میت بۆ گواستنەوەی نێوان پارێزگا و شار و شارۆچکەکان، هەمیشە سوود لە ئۆتۆمبێلەکانی هێزە ئەمنییەکانی پەدەکە دەبینن و وەک هەمیشە بوونەتە چاوساخی دوژمنانی خاک و نیشتیمان و گەریلا و هاوڵاتی مەدەنی دەبن بە قوربانی بەدەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک .


کارۆخ سەید رزگار

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button