چالاکییەکەی کەتیبەی نەمران پـەیـامـە بـۆ دەزگـای جـاسوسی مـیـت کە ئەو دەزگایە ئەوەنە بە هێزە نیە بتوانێت دەوڵــەت لە هێرشی یەکینەکان بپارێزێت و ئـیـدی نـاومـاڵەکانتان دەبـێـتە دۆزەخ

دوا بەدوای بەیاننامەی فەرماندەیی ناوەندی بەرگری گەل کە لە تێلیگرامی گەریلا تیڤی بڵاوبۆوە، گومان نەماوە خودی یەکینەکانی ئەو فەرماندەییە گیان لەسەردەستەکانی گەلی کوردستان، تیپی -تابوری نەمران، بەم دوو چاڵاکییە هەڵساون و، بەم دوو چاڵاکییە پەیامێکی توندیان بە ئەردۆگان داوە، کە بەردەوام بوون لەسەر گۆشەگیری ریبەر ئۆجەلان و هێرشکردن بۆ سەر باشور و رۆژئاڤا و گەلانی ناوچەکە، هێلی سوورە، ئیدی شەڕ دەگوازرێتەوە ناو پایتەخت. پەیامێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە ئیدی دەزگای جاسوسی میت، ئەو دەزگا بەهێزە نییە بتوانێت دەوڵەت لە هێرشی یەکینەکان بپارێزێت و، ئیدی ناو ماڵەکانتان دەبێتە دۆزەخ. لەراگەیەنراوەکە هاتووە، کە بۆ پاراستنی گیانی سڤیل، لەکاتیێک ئەو دوو چاڵاکییەیان ئەنجامداوە کە دەمەو بەیانی بووە. هێزی یەکینەکان هەرگیز سڤیل ناکاتە ئامانج، ئەوە دەوڵەتی تیرۆریستی تورکیایە جیاوازی ناکات و هەمیشە سڤیل دەکاتە ئامانج.

Niyaz Braim

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button