٣١ ی ئاب رۆژی نووسینەوەی خیانەت بە خوێنی کورد

سیی ویەکی ئاب…
رۆژی نووسینەوەی خیانەت بە خوێنی کورد..
رۆژی کۆتاییهێنان بە قۆناغی خەباتی رەواو شەرعێتدان بە داگیرکاریی بەعس…
رۆژی پشتکردنە هەڵەبجەو ئەنفال و تەنانەت رۆژی پشتکردنە لە باوکی خێڵ و حیزب و بنەماڵە….
رۆژی حەشری کوردایەتی و قیامەتی پێشمەرگایەتی…
رۆژی خەساندنی چەکی شەرەف و رۆژی هەراجکردنی بەهاکان….
سی ویەکی ئاب، کۆتایهێنان بوو بە قۆناغی جوانی کورد بوون و کوشتنی شەرەفمەندێتی کوردایەتی بوو…
رۆژی داهێنانی فەرهەنگی جنێودان….
بکەرانی سی ویەکی ئاب دەچنەوە سەر بە رەگەزی هەموو بونەوەرێك، جگە لە مرۆڤ بوون و دەچنەوە ناو هەموو ماڵێك جگە لە ماڵی کوردبوون…
ئەوانەشی بە بیانووی یەکڕیزیی کورد بێدەنگن لەم خیانەتە بە هەموو جۆرێك ناخ و شێوەیان لە پارتیەکی رەنگ زەردی شڵەژاو دەچێت….

ئەحمەد میرە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button