قائانی: جیهان دەنگی شکانی ئێسقانی ئەمریکا دەبیستێت

لڤین: ئیسماعیل قائانی، ڕایگەیاند، لەرێگەی کوشتنی قاسم سولەیمانیەوە ئەمریکا سروشتی تاوانکارانەی خۆی بۆ هەموو جیهان سەلماند، دەشڵێت: لە کاتی گونجاودا ئێسقانی ئەمریکا تێکدەشکێنین و جیهان دەنگی دەبیستێت.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە ئیسماعیل قائانی، سەرۆکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، بەدووری نازانن تۆڵەی قاسم سولەیمانی لە ناو ئەمریکادا بکەنەوە و لە کاتێکی گونجاودا دەنگی شکانی ئێسقانی ئەمریکا لەلایەن جیهانەوە دەبیسترێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریکا سروشتی تاوانکارانەی خۆی لەرێگەی کوشتنی قاسم سولەیمانیەوە بۆ هەموو جیهان سەلماند، هەروەها قائانی باسی لەوەشکردووە، ئیسرائیل بە دیوارێک پارێزگاری لەخۆی دەکات بەڵام دڵنیایان دەکاتەوە ئەو دیوارەش دەڕوخێنن.