نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا: هەرێم و ناوەند ڕێكکەوتوون

لڤین: سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، هەرێم و ناوەند لەسەر بودجە ڕێكکەوتوون.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئاشکرایکرد کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر بودجە رێککەوتووە و رێککەوتنەکەش بووەتە دەقێکی فەرمی لەنێو پرۆژەیاساکەدا، تاوەکو ئێستاش هیچ جێگرەوەیەکی ئەو رێککەوتنە لە لایەن لایەنە ناڕازییەکانەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشدا: تەنها بەشێك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە شیعەكان هەوڵدەدەن پڕۆژەیاساكە لە ڕۆژی دووشەممە بخرێتە دەنگدان، ئەوەش بۆئەوەی لەگەڵ پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی تێپەڕێنن و سازش بكرێت.
سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وتیشی: شاندی هەرێم رۆژێک بەر لەدانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە، سەردانی بەغدا دەکاتەوە.