رێکخراوی تاڵیبان هەڕەشە ژنانی خۆپیشاندەری ٨ی مارس لە پاکستان دەکات

لڤین:
رێکخراوی تاڵیبانی پاکستان هەڕەشەی لە چالاکوانانی مافەکانی ژنان کردووە، کە بۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ەوە خۆپیشاندانیان بەڕێوەبردووە.

تاڵیبان ئەو خۆپیشاندانانەی ژنانیان بە “کوفر” و “بێبەها” ناوبردووە داوای لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان کردووە ” ڕەفتارەکانیان بگۆڕن ” وتیشی ” زۆر لاوی موسڵمان هەیە کە دەزانن چۆن ئیسلام بپارێزن “.

ئەمڕۆ هەینی لە چەند شارێکی پاکستان خۆپشاندانی دژ بەیەکتری ئەنجامداران و گروپە چەکدارو توندڕەوەکا داواینکرد رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی ٨ی مارس سزا بدرێن، هاوکات خۆپیشاندەرانی ٨ی مارسیش پێچەوانەی ئەو گروپانە داواینکرد دەستدرێژیکارانی سەر مافەکانی ژنان سزابدرێن.

گروپە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانی ڕۆژی ژنان، تۆمەتباردەکەن بە سوکایەتی کردن بە ئیسلام، بەڵام ڕێکخەرانی ڕێپێوانەکە ئەو تۆمەتانەڕەتکردەوە و وتیان “بەشێکن لە هەڵمەتی بەدکاری بۆ ئەوەی ژنان باسی مافەکانیان نەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button