تەرمی هاوڵاتییەک لەناو سندوقی ئوتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە
لڤین:
بەڕێوەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لەناو سندوقی ئوتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە و لە ئێستاشدا تیمەکانیان لێکۆڵینەوە دەکەن بە مەبەستی دەستگیری ئەنجامدەری تاوانەکە.
پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی/ بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە بەبوونی تەرمێک، کوژراوەکە ناوی (عەلی سەباح سوار)ە و تەمەنی ٢٩ ساڵە و شوێنەواری ٣ گولـلە بە جەستەیەوە دیارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و دەستگیر کردنی بکەری سەرکی تاوانەکە .