راگرتنی هاتووچۆ لە دەروازەی باشماخ درێژكرایەوە
لڤین:
بەبڕیاری حكومەتی ئێران راگرتنی هاتووچۆ لە دەروازەی سنوری باشمانخ جارێكی درێژكرایەوە و بۆ هەفتەیەكی تر گەشتیاران ناتوانن لەو دەروازیەەوە هاتووچۆ بكەن.
لە ئاگاداریەكدا كە دەروازەی سنوری باشماخ بڵاویكردووەتەوە تیایدا دەڵێت: لایەنی ئێرانی ئاگاداریان كردوینەتەوە كە بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لەمڕۆ پێنج شەمە بۆماوەی هەفتەیەك درێژكرایەوە.
دەروازە سنوریەكە روونیكردووەتەوە تا هەفتەیەكی دیكە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی ڕێگەیان پێ نادرێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.