سەرۆكایەتی كۆمار رەتیدەكاتەوە ئامادەیی عێراقی بۆ رێككەوتننامەی ئاشتی دەربڕیبێت

لڤین:
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رەتیدەكاتەوە سەرۆك كۆمار وتبێتی، عێراق ئامادەی رێككەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بكات.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك گوایە سەرۆك كۆمار ئامادەیی وڵاتەكەی راگەیاندبێت بۆ ئەوەی رێكەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بە هاوكاری فەڵەستین واژۆ بكات.

وتەبێژێك بەناوی سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند، دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێدوانێكی هەڵبەستراویان بەناوی سەرۆك كۆمارەوە بڵاوكردووەتەوە، ئەو ھەواڵە سەرلەبەری ناڕاست و هەڵبەستراوە.

وتەبێژەكەی سەرۆكایەتی كۆمار داوای لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكردووە بە ئاگاداری وردتر و راستگۆیانەتر لەگەڵ ئەو زانیاریانە مامەڵە بكەن، بەپێویستی دەزانێت لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە وەربگیرێت.

راشیگەیاندووە، بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵە چەواشەكاریانە بەبێ وردبینیكردن دەبێتە مایەی نانەوەی پشێوی و كاریگەری خراپ جێدەهێڵێت و بۆ مەبەستێكی هەڵبەستراو بەكاردێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button