دیدارەکەی شازادە هاری و هاوسەرەکەی زیاتر لە ١٢ملیۆن بینەری هەبووە
لڤین:
ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ مێگان مارکڵ و شازادە هاری هاوسەری شەوی دووشەممە بڵاوکرایەوە زۆرتری بینەری لە خۆی کۆکردووەتەوە و ٥٤٪ تەماشاکارانی تەلەڤزیۆنی بۆخۆی راکێشاوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ چاوپێکەوتنەکەی خانمە بێژەر ئۆپرا ویندفری، لەشەوی دووشەممە لەگەڵ مێگان مارکڵ و شازادە هاری هاوسەری بڵاوکرایەوە لەوکاتەی بڵاوکراوەتەوە ژمارەی بینەرەکانی گەیشتووەتە ١٢.٣ ملیۆن سەیرکەر.
چاوپێکەوتنەکە ماوەی دوو کاتژمێری خایاندووە، بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەو کاتەدا کە بڵاوکراوەتەوە 54 ٪ ی بینەری تەلەڤزیۆنی ڕاکێشاوە .
میگان مارکڵ لە چاوپێکەوتنەکەیدا، دانپێدانانێکی بە ئازاریان کرد، وتیکە بیری لە خۆکوشتن کردووەتەوە بەڵآم هاوسەرەکەی هاوکاری کردووە و لەو دۆخە رزگاری کردووە.
مێگان لە چاوپێکەوتنێکی درێژدا لەگەڵ ئۆپرا کە بەناوبانگترین بێژەرە لە ئەمەریکا نیگەرانە لەوەی منداڵەکەی کە لە سکیدایە پێستی تاریک بێت بە هۆی ئەوەی خۆی پێستی تاریکە.