حکومەتی هەرێم تایبەت بە ئامادەکردنی بودجەی ٢٠٢١ کۆبوویەوە

لڤین:

حکومەتی هەرێم تایبەت ە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ کۆبویەوە و جەخت لەوەکرایەوە کە پێویستە هەموو ئەگەرەکان لە بەرچاو بگیرێن و بودجەیەکی واقیعی و شەفاف بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021  و داتای خەرجی و داهاتی خەمڵێنراوی وەزارەتەکان کرا.

لەو کۆبونەوەیەدا جەخت لەوەکرایەوە کە لە بودجەی ٢٠٢١دا  پێویستە هەموو ئەگەرەکان لە بەرچاو بگیرێن و بودجەیەکی واقیعی و شەفاف بێت و پشت بە داتا و داهاتی نەوتی و نانەوتی و کورتهێنان و خەرجی ڕاستەقینە ببەستێت بەئامانجی  برەودانی زیاتر، بە شەفافیەت لە دارایی گشتی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە لە بەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵی، بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان، لە نێویشیاندا بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێم،  لە سەر بنەمای دەستوور .

بارزانی هیوای خواست، لایەنە عێراقییەکان ، پێشوازی و پشتیوانیی لە بانگەوازی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی بکەن، لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەییانەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ .



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button