شێل رێکەوتنێک ئیمزا دەکات بۆ فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی لە میسر
لڤین:
کۆمپانیای شێڵ رایگەیاند ڕێککەوتنێکی واژۆ کردووە بۆ فرۆشتنی بەشێک لەسەرمایەکانی لە بیابانی ڕۆژئاوای میسر بەنرخی نزیکەی 926 ملیۆن دۆلار .
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پێدانی ئەو مامەڵەیە سەرەتا بە پێدانی 646 ملیۆن دۆلار دەبێت لەگەڵ پێدانی بڕی 280 ملیۆن دۆلار لە نێوان ساڵی 2021 تا 2024 لەسەر بنەمای نرخی نەوت و ئەنجامی گەڕانەکانی داهاتوو.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەکە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی کردووەتەوە، مامەڵەکە بە ڕەزامەندیی حکومەت دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا تەواو بکرێت.
شێل کۆمپانیایەکی بەریتانی و هۆڵيندییە لە ساڵی 1911 ەوە لە میسر کار دەکات و چالاکییەکانیشی بریتین لە گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت، بەبازاڕکردنی غاز، بەرهەمە نەوتییەکان و دابەشکردنیان.