رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بارەگای بارزانی بەدرۆدەخاتەوە

لڤین:

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند پاپا لەسەرداواکاری سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە بەڵام بارەگای بارزانی دەڵێت لەسەر داواکاری مەسعود بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانەکەی ئەنجامداوە.

لە رۆژی ٤ی ئەم مانگە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز راپۆرتێکی وردی لەبارەی سەردانی پاپا بۆ عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا هۆکاری سەردانەکە و لایەنی بانگهێشتکاری ئاشکراکردووە.

رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت: گەشتەکە سەرەڕای نیگەرانی لە پەتاو ئاسایش بەڕێوەدەچێت، سەردانێکی لەو جۆرە خەونی چەند پاپایەک بووە جۆن پاولی دووەم بەنیازبوو ساڵی 2000 بڕوات ، بەڵام گەشتەکە لە کاتێکدا هەڵوەشایەوە کە ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا دروست بوو . هەروەها بێندیکت ئێکس بانگهێشت کرابوو بەڵام بەهۆی شەڕەوە نەیتوانی بڕوات.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە “بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، بانگهێشتی فڕانسیسی کرد بۆ سەردانی لە مانگی تەموزی ساڵی 2019، هیوای خواست کە یارمەتی ی وڵاتەکە بدات بۆ چاککردنەوەی پاش چەندین ساڵ لە شەڕ و بەریەککەتن”.

رۆژنامەکە ئەوەشی وتووە “فرانسیس بانگهێشتەکەی قبوڵکردو ڕوونیکردەوە کەنایەوێ گەلی عێراق بێدار بێت ، بەتایبەتی ئەشکەنجە و مەینەتیی لە لەو وڵاتە خەڵکی مەسیحی گرتووەتەوە”.

لەبارەی هۆکاری ئەو سەردانەشەوە رۆژنامەکە وتویەتی : هەندێک لە بەرپرسانی کەنیسە لەو باوەڕەدان باوەڕی مەسیحی لە مەترسی ونبووندایە لە عێراق بۆیە پاپا بەو ئامانجە سەردانەکە ئەنجام دەدات.

دوای سەردانەکە بارەگای بارزانی بە راگەیەندراوێکی فەرمی وتی ئەو سەردانەی پاپا لەسەر داواکاری مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی بووە. ئەمڕۆش ڤینا دەخیل وتەبێژی بارەگاکە رایگەیاند کە پاپا لەسەرداواکاری بارزانی سەردانەکەی ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button