پشکەکانی تێسلا چارەکێکی بەهاکەی لەدەستدا
لڤین:
لە سەرەتای مانگی شوباتەوە پشکەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا نزیکەی سێیەکی بەهایان لەدەستداوە و سەرمایەکەی ڕۆژی دووشەممەش دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەم گەیشتە لوتکە نزیکەی 6 ٪ دابەزی .
بەپێی سایتی بازرگانی ئێن وای ئێس ئی ، دوێنێ تێسلا پشکەکانی دابەزینی بەخۆیە وەبینی و 5,85 ٪ بە 563 دۆلار . مامەڵەی پیوە دەکرێت.
ئەو کۆمپانیایە پشکەکانی لەسەرەتای مانگی شوباتدا بە 840 دۆلار بازرگانی پێوەکراوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە سەرمایەکەی تێسلا لەو کاتەوە 33٪ دابەزیووە، پێشتریش لە 26 ی کانوونی دووەم پشکەکانی تێسلا بەرزبۆوە بە 883.09 دۆلار بۆ هەر پشکێک.