سودان : 14 کرێکار بەهۆی داڕمانی کانێکی زێڕەوە گیانیان لەدەستداوە

لڤین:

بەرپرسانی کانگاکان لە سودان ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، دوای ڕووخانی کانێکی زێڕ لە باکووری وڵاتەکە، لانیکەم 14 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

کۆمپانیای سامانە کانزاییەکانی سودان لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاندووە، داڕمانی کوشندە دوای ئەوە ڕوویدا کە یەکێک لەو بنارانەی کە دەوری کانگای زێڕی جەبەل ئەلئەحمەرە – کە دەکەوێتە نزیک سنووری میسر – پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە داڕما.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی داڕمانەکەوە نزیکەی ٢٠ کرێکاری دیکە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن ئاژانسی فەرمی سودان SUNA بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە دەستیپێکردووە کە لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button