عەتا سەراوی هۆشداری توند دەداتە بەرپرسانی یەکێتی

جام پڕ بووە و لێی ڕژاوە و راپەرین یەک بڵێسەی دەوێت

لڤین: عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتی هۆشداری دەداتە بەرپرسانی باڵای حزبەکەیی و دەڵێت “دڵنیابن جام پڕ بوەو لێی ڕژاوە و راپەرین یەک بڵێسەی دەوێت و هەزارانی وەک ئێمەومانانیش چی تر کوڕی خۆمان ناکەینە قوربانی کچی خەڵکی”.

عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی ڕاپەڕینەوە، بڵاوی کردەوە هۆشداری دەداتە بەرپرسانی یەکێتی و چەند پرسیارێک ئاراستەی ” کاک کۆسرەت، هەڤاڵانی ئەنجومەنی باڵا، بەڕێز هەڤاڵان باڤڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی، بەڕێز دکتۆر بەرهەم، قوباد تاڵەبانی، هەڤاڵ ڕێواس” دەکات.

لە یەکێک لە پرسیارەکانیدا عەتاسەراوی دەڵێت: ” ئێمەو پارتی لە کوێی جێبەجێ کردنی ماف و داخوازییەکانی خەڵکداین و لاسەنگی لە حوکمڕانی کێ لێی بەرپرسە و تاکەی بۆڵە بۆڵ دەکەین و کەی دەتوانین بریارمان لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێ و تاکەی لە بەرپرسیارێتی خۆمان دەدزینەوە و تاکەی ئەم وەزعە نەخوازراوە درێژە پێ ئەدەن؟!!!!!!”

هەروەها دەڵێت: ” واهەست دەکەم هەندێک لە برادەرەکانمان دیفاعی لە خۆی پێ ناکرێت جا چ جای ئەوەی کە حیزبێک و گەلێک بپارێزێت و سەرکردایەتی بکات”.

دەقی پەیامەکە:

ڕاپەڕین کێ کردی و کێ خواردی

وێڕای پیرۆزبای گەرم لە ساڵڕۆژی ڕاپەرین لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، پێشمەرگە قارەمانەکان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، سەرجەم ئەو حیزب و کەس و بەشداربوانی ئەو شۆڕشە مەزنە، وەرچەرخانە گرنگە مێژوویی یە، دەمەوێت زۆر بە ڕونی ئەم پەیامە بە گوێی یارو نەیاردا بدەم، سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵاو هاوسەرۆکەکانی حیزبەکەم، لە دوای سی ساڵ لە راپەرین و بەستنی کۆنگرەی چوارو گۆرانکارییەکی گرنگ لە هەیکەلی حیزبی، ڕاشکاوانە دەمەوێت وەڵامی ئەم پرسیارانە وەرگرم و خۆشم لەبەرپرسیارێتی نادزمەوە و بە قەد خۆم دەچمە ژێر باری مەسولییەت.

ئەلف ـ بەرێز کاک کۆسرەت، هەڤاڵانی ئەنجومەنی باڵا، بەڕێز هەڤاڵان باڤڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی، بەڕێز دکتۆر بەرهەم، قوباد تاڵەبانی، هەڤاڵ ڕێواس.

ئەرک نەبێ ئەو مێژوویەی کە کەم تا زۆر هەموومان ٤٥ ساڵ فرمێسک و خوێن ئەوەی بە سەر ئەم گەل و نیشتیمانەدا هات و مام جەلال و هەزاران شەهید و پێشمەرگەو کەم ئەندام، ئێوە لە کوێی ئەم بەرپرسیاریەتی و کام و چەند داوا ڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کورستان ـ تان بەجێهێناوە!؟؟؟؟؟؟

ب ـ ئێمەو عێراق بە غیابی سەرۆک مام جەلال کام لە مافە دەستورییەکانمان جێبەجێ کردوە و کێ بەرپرسیارێتی کێشە چارەسەر نەکراوەکانی نێوان هەولێرو بەغداد هەڵدەگرێت؟!!!!

ج ـ ئێمەو پارتی لە کوێی جێبەجێ کردنی ماف و داخوازییەکانی خەڵکداین و لاسەنگی لە حوکمڕانی کێ لێی بەرپرسە و تاکەی بۆڵە بۆڵ دەکەین و کەی دەتوانین بریارمان لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێ و تاکەی لە بەرپرسیارێتی خۆمان دەدزینەوە و تاکەی ئەم وەزعە نەخوازراوە درێژە پێ ئەدەن؟!!!!!!

د ـ ئێمەو گۆران کێ بەرپرسە لەو دۆخەی کە پرۆژەی هاوپەیمانی تا یەکگرتنەوەمان بە مردووی لە دایک بوو، وەکەی هەردوولا لە رقی یەکتری بچوکی پارتی و مل شکاندنی یەکتری واز لێ دێنین و ئەگەر نا ئێمە وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کەی بە جورئەتەوە کەیسی لامەرکەزی ئیداری و دارایی دەخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە؟؟؟؟

هـ هەموتان تاکەی گوێ لەوانە دەگرن کە کویلە نین و شکۆی ئێوە و یەکێتی و خۆشی دەپارێزێت و لەشکرێک ماستاو چی و خەڵکانی دەس و پێ سپی هەیە کە نەک ئێوە و یەکێتی و گەلەکەمان ـ ئێوەشیان عەیبدار کردوە، بەندە واهەست دەکەم هەندێک لە برادەرەکانمان دیفاعی لە خۆی پێ ناکرێت جا چ جای ئەوەی کە حیزبێک و گەلێک بپارێزێت و سەرکردایەتی بکات.

و ـ ئایا هەموتان بیرلەوەدەکەنەوە کە خەمێک لە ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرشانی خۆتان و چواردەورتان بخۆن و بەرژەوەندی شەخسیتان واز لێ بێنن و کەسی شیاو لە شوێنی شیاو لە حیزب و حکومەت دابنرێت و پشتگیری بکەن و غەمێکی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پێگەی سیاسی خۆتان و یەکێتی بخۆن یان نا؟!!!!زۆر دڵسۆزانەو راشکاوانە دەپرسم و پێتان دەڵێم  بە راست سەیری تەلەفزیۆن دەکەن ئاگاتان لە ژیانی خەڵک و کەس وکاری شەهیدو پێشمەرگەو ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ و ئەندامە دڵسۆزەکانی حیزبەکەتان هەیە؟!!!

هەڤاڵانی بەڕێز هەموان و یەکێتی بە رابەرایەتی مامی کۆچکردوو ئەمڕۆمان بە دەست هێنا. تکایە هیچ کەس خۆی لە ئەرک و مەسولیەت ناتوانێ بدزێتەوە، دڵنیابن نە دۆست و لایەنگرو ئەندامانی یەکێتی ئەم دۆخە قبوڵ دەکەن و نە ئێوەش دەتوانن تا سەر ئاوها گوێ لە کەسانی دڵسۆز نەگرن و بۆشتان ناچێتە سەر و سەدانی وەک بەندە هەن بە کاری چاک بڵێن چاک و بە خراپیش بڵێن خراپ بۆیە لەم ڕۆژە پیرۆزەدا داواتان لێ دەکەم ئیتر بەسەو با بە جدی بە گیانی جاران و عەقلێکی کراوە و هەڤاڵانەو بۆ بەرژەوەندی گشتی و بە جوان هێشتنەوەی ئەو مێژووە کە بەداخەوە بەشێکی لەکەدار کراوە، بە گیانێکی هەڤاڵانەو برایانە هەم یەکێتی خاوەن بریارو خزمەتگوزاری ووڵات و هەم خۆشمان خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵک بەدەست بهێنین، ئەگینا دڵنیابن جام پڕ بوەو لێی ڕژاوە و راپەرین یەک بڵێسەی دەوێت و هەزارانی وەک ئێمەومانانیش چی تر کوری خۆمان ناکەینە قوربانی کچی خەڵکی.

بژی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

بژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

عەتا سەراوی

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

٥/۳/ ۲٠۲۱



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button