پاپای ڤاتیکان و عەلی سیستانی لە نەجەف کۆدەبنەوە

لڤین: پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گەیشتە ماڵی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە شاری نەجەف و لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە شاری نەجەف و بڕیارە لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق لە ماڵەکەیدا كۆببێتەوە.
دوای کۆبوونەوەکە بریارە پاپا، سەردانی شوێنەواری مێژوویی ئور لە بابل بكات و لەگەڵ نوێنەری پێكهاتە ئاینییەكان كۆببێتەوە.