مەیادە نەجار: بارزانی تاكە سەركردەی سیاسی بوو فەرماندەیی مەیدانیی ڕاپەڕینی کرد

لڤین: پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، مەسعود بارزانی، لە یەكەم ساتی راپەرین لەشاری رانیەوە تا ئازادكردنی كەركوك، وەك تاكە سەركردەی سیاسی فەرماندەیی مەیدانیی پرۆسەی ڕاپەڕینی کردووە.
لەو بارەیەوە د. مەیادە نەجار، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەرەبەیانی پینجی ئازار، “رێزدار سەرۆك مەسعود بارزانی وەك یەكەم سەركردەی كوردستان گەیشتە شاری رانیە و وەك پێشمەرگەیەك سەركردایەتی رزگاركردنی شارەکە و سەرجەم قۆناغەكانی راپەرینی كرد”.
وتیشی: “سەرۆك بارزانی وەك تاكە سەركردە، لەیەكەم گزنگی راپەرین لەشاری رانیە، سەرجەم شارەكانی كوردستان، ئازادكردنی كەركوكی دڵی كوردستان، وەك تاكە سەركردەی سیاسی فەرماندەیی مەیدانی پرۆسەكەبوو”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: “پینجی ئازار زۆر جیاوازە چونكە گەنجانی ئەم شارە ئازیزەی كوردستان بەهاوكاری هێزی پێشمەرگە لەكەمترین ماوەدا شارییان لەدام و دەزگا موخابەراتی و ئەمینیەكان پاككردەوە، هەمان رۆژ شارو شارۆچكەكانی دەوروپشتی رانیەیان ئازاد كرد”.
لە کۆتاییدا دەشڵێت، “سڵاو لەگیانی پاكی شەهیدانی رۆژی راپەرین، سڵاو لەگیانی شەهیدانی كورد و كوردستان، سەروەرییان باوكی روحیمان سەرۆك بارزانی و كاكە ئیدریسی هەمیشە لەیاد”.