ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە وەک توێژەر و چاودێر لە ماڵەکانی سەر بەچاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی دادەمەزرێن

لڤین:

پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی (27،28،29)ـی11ـی2022 لیژنەی تایبەت بە دامەزراندنی 22کارمەند بەشێوەی گرێبەست بۆ ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کۆبونەوە ، بۆ ئەومەبەستە لەڕێگەی چاوپێکەوتن و فۆڕمێکی تایبەت هەڵسەنگاندن و خاڵبەندی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە پاڵێوراو بوون و 6 تویژەری کۆمەڵایەتی ، 6 توێژەری دەرونی ، 10چاودێر دیاری کران ، وە 10 کەس وەک یەدەک لە لیستەکاندا ناویان هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکات کە لە لیستەکاندا ناویان هاتوون ڕۆژی سێ شەممە،6ـی 12ـی2022 کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانی سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بکەن ( خوار گردی جۆگە یان پشت پارکی دایک) ، پێویستە هەموو یەکێک لەو بەڕێزانەی ناویان هاتووە ئەم بەڵگەنامەو پێداویستیانەی پێبێت.
1- کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی خۆی و خێزان و منداڵ.
2- بڕوانامە.
3- زانیاری کەسی (cv)
4- پشتگیری ئەو دەزگایەی کاری خۆبەخشی تێداکردوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button