پلاسخارت له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە

لڤین:

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و باڵوێزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق کرد و رۆڵی پەیوەندی نێوان ئه‌و ولاته‌ و عێراق کرا.

ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردەوە، هەریکە لە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و محەمەد کازم باڵوێزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا باسیان لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری کرد.
وەزارەتی نەوتی عێراق داھاتی نەوتی فرۆشراوی بۆ مانگی تشیرینی دووەم بڵاوکردەوە
لای خۆیەوە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەوەی خستەڕوو، رۆڵی ئەرێنی هەریەکە لە کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەشەپێدانی سەقامگیری هەرێمی، گرنگە و پێویستە بەردەوام بێت.

لەلایەکی دیکەوە محەمەد کازم باڵوێزی ئێران لە عێراق ئاماژەی بەوەدا، کۆتا سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران گرنگ و تایبەتمەند بوو.

لە بەرامبەردا جینین پلاسخارت باسی لەوەکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان بە باشی پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی دەکەن لە بارەی بەرەوپێشبردنی دۆخی ئاسایش و هەرێمی ناوچەکە.زانێت .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button