پەرلەمانتارێكی كوردستان: بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی نیگەرانی ژنانی لێ دەکەوێتەوە

لڤین:

روبینە ئوملیك عزیز، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، “بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی زیان لە ژنان دەدات، زۆربەی زۆری ژنان لەو بڕیارە نیگەرانن، بەڵام ئیتر ئەوە عێراقە و دەوڵەتە دەبێت هەرێمی كوردستان وەك هەرێمێكی دەوڵەتی فیدراڵی پابەندبێت”.

ئەو پەرلەمانتارە كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی كە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ماددەی 18ی یاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای باری كەسێتی، كە تیایدا هاتووە، “ئەگەر مێرد ژنێكی دیكەی هێنا، ژنی یەكەمی مافی جیابوونەوەی دەبێت”، راگەیاند، “ئەم بڕیارە زیان لە ژنان دەدات، زۆربەی زۆری ژنانی نیگەران كردووە، بەڵام ئیتر ئەوە عێراقە و دەوڵەتە دەبێت هەرێمی كوردستان وەك هەرێمێكی دەوڵەتی فیدراڵی پابەندبێت، بەڵام نازانرێت هێشتا تا چەند جێبەجێدەكرێت، چونكە یەكەم ڕۆژی دەرچوونی بڕیارەكەیە”.
بە بڕوای ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، دەكرێت “ڕێگای یاسایی دیكە بدۆزینەوە” بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بڕیارە و دواتر وەك لیژنەی یاسایی و مافی مرۆڤ و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی گفتوگۆی لەسەر بكرێت”.

دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر تانەیەك لە یاسای هاوسەرگیریی دووەم لە هەرێمی كوردستان بڕیاریدا و بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، ژنی یەكەم ناتوانێت بە پاساوی ئەوەی هاوسەرەكەی بۆ دووەمجار هاوسەرگیری كردووە داوای جیابوونەوە بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button