کوەیت هۆشداری دەداتە عێراق

لڤین:
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند، سێ کەشتی عێراقی سنووری ئاوی نیوان کوەیت و عێراقیان بەزاندووە و دەشڵێت، “پێویستە عێراق رێز لە سەروەرییەکانی وڵاتەکەیان بگرێت.”
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لە رێگەی تاریق فەرەج باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق پەیامێکی توندی لەبارەی پێشێلکردنی سنورە ئاوییەکانییەوە دایە عێراق و داوای لێکرد رێز لە سەروەرییەکانی ئەو وڵاتە بگرێت.
لە پەیامەکەدا کوەیت ئاماژەی بەوەداوە سێ کەشتی عێراق سنووری نێوان کوەیت و عێراقیان بەزاندووە و پێویستە عێراق پابەندبێت بە سەروەرییەکانی کوەیتەوە تاوەکو پەیوەندی برایانەی هەردوو وڵات بەردەوام بێت.