پاپا فریشتە نی یە!

پاپا فریشتە نی یە، شت بۆ تۆ و هاو بیرانت بکات، بەڵام لەیادت بێت ئەو شوێنەی کە ئێستا تۆ کۆشکت تیاکردووە، مەنزڵگەی گەورەترین مەتران خانەی کریستیانەکان بووە، ئەو ئەرزەی کە تۆ تێیدا کردوتە باخ و باخات لەژێر گڵەکەی ئێسک و پروسکی سەدان مەسیحی باوەڕی کوژراو بەدی دەکەیت.
ئەو دەشتەی کەپێی دەوترێت شارەزوور بە درێژایی چل ساڵ و بەناوی “جینۆسایدی چل ساڵی” بەخوێنی باوەڕداری مەسیحی گڵەکەی سورهەڵگەراوە .
بڕۆ لە” کیسرا “بڕوانە ئینجا ئاوڕێک لە شاپوری پادشا بدەرەوە، ئینجا ئەزانیت پاپا فریشتەیە یان نا؟
کاکە حەمە ئەو بۆ ئەوە نەهاتوە فریشتەی تۆ بێت، ئەوەی کەبەخەیاڵی دا نایەت فریشتە بوونە بۆ مەخلوقی وەک تۆ؟
ئەو بۆ فەریزەی؟حەجێکی پیرۆز بەبروای کاتولیکیەتی جیهان هاتووە.
تۆ بێ خەبەری لەوەی کە پاپا بۆچی ئامادەیە ژیان و تەندروستی خۆی لەسەردەمی کۆرۆناو داعش بخاتە مەترسی لەپێناو ئەوەی سەردانی عێراق بکات.
جا بەڕێزم تۆ لەوشتانە تێبگەیشتیتایە ئێستا سکرتێری سۆسیالست نەدەبووی کەلەسەر بنەمای دادپەروەری و وتۆلێڕانسی کرستیانزم دامەزراوە.


کامەران ئیسحاق پەری

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button