پۆلیسی سلێمانی هەواڵێکی “چەواشەكاریی” میدیایەکی پارتی بەدرۆ دەخاتەوە

لڤین: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەواڵێکی “چەواشەكاریی” میدیایەکی پارتی بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت “بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان پۆلیسی سلێمانی بەكار دەهێنن”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەواڵی چەواشەكاری چەند ماڵپەرو سایتێك بە درۆ دەخاتەوە كە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان پۆلیسی سلێمانی بەكار دەهێنن.

لێرەوە بەڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە ئەو لێدوانانەی ماڵپەری باس نیوز لەزاری وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە دورن لەڕاستییەوە، نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە .

بۆیە لێرەوە ماڵپەری باسنیوز و هاوشێوەكانی ئاگادار دەكەینەوە پۆلیسی سلێمانی كە دامەزراوەیەكی حكومییە بۆ مەرامی خۆیان بەكار نەهێنن چونكە ناچاردەبین سكاڵای یاساییان لەسەر تۆمار بكەین و بیاندەین بە دادگا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button