بەڤیدیۆ… شەڕی گارە کرایە گۆرانی

لڤین: گروپی هونەری “ئاوازی چیا” شەڕی گارەی کردە گۆرانیی و لە کلیپێکدا بە ناونیشانی “جەنگی گارە” ئەمڕۆ بڵاویکردەوە.
ناوەرۆکی گۆرانییەکە باس لە بەرخۆدان و سەرکەوتنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە بەسەر سوپای تورکیادا دەکات کە لە مانگی ڕابردوودا هێرشی کردە سەر چیاکە.
گروپی هونەری “ئاوازی چیا”، سەبارەت بە کلیپەکە دەڵێت: “ئەم بەرهەمەی خۆمان پێشکەشی ئەو قارەمانانە دەکەین، کە لە گارە دژی خیانەت و داگیرکاریی، جەستەی خۆیان کردە سەنگەر، ئێمە جارێکی دیکە بەڕێزەوە سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدانی ئەو تێکۆشەرانە”.